خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان گه‌نجێك كه به‌له‌مێكی بچوكی خۆی پێبوه و كه‌وتوه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
ئاوات عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گه‌نجێك به‌به‌له‌مێك چوه‌ته ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه و به‌له‌مه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه كه به‌له‌مێكی بچوكی خۆی بوه، به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ و چوپ.
تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كه ته‌مه‌نی 26 ساڵانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
وتیشی، "تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كه ته‌مه‌نی 26 ساڵانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی".
ساڵانه له‌وه‌رزی به‌هار و هاویندا به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران هاوڵاتیه‌كی زۆر رو لهدهریاچه و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌كات، به‌هۆی ناشاره‌زایی و نه‌بونی ئه‌زمون، چه‌ندین حاڵه‌تی كه‌وتنه ناو ئاو و خنكان تۆمارده‌كرێت.