خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر- خه‌بات، شۆفێرێك كۆتایی به‌ژیانی هات، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و خه‌بات ده‌ڕۆیشت، له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ نزیك كۆمپانیای سه‌ردار، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو بۆناوبڕی رێگاكه رۆیشت و وه‌رگه‌ڕا.
له‌ده‌ره‌نجامی ڕوداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆتایی به‌ژیانی هات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌ده‌ره‌نجامی ڕوداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆتایی به‌ژیانی هات، زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر لهپهیامێكیشدا داوای له‌شۆفێران كردوه، خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و شه‌قامانه‌ی كه خراپن و یارمه‌تیده‌رنین بۆ تیژڕه‌وی.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش، هۆكاری زۆربه‌ی روداوه‌كان بۆ خێرایی و خراپی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.