خەندان-
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤدیم شیشمرێن، ئه‌و سه‌ربازه 21 ساڵه‌ی به تاوانی كوشتنی ئۆلیكساندهری ته‌مه‌ن 62 ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه ده‌ستگیركرا، پاشان دانی به‌و تاوانه‌دا نا و به زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا درا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی ئۆكرانیاوه بۆ ڕێككه‌وتنێكی دیل به دیل ئاماده ده‌كرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، دادگای تاوانه‌كانی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ڤدیم شیشمرێن، ئه‌و سه‌ربازه 21 ساڵه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه به تاوانی كوشتنی پاوێكی پاسه‌وانی ته‌مه‌ن 62 ساڵی ئۆكرانی ده‌ستگیركرا ئه‌مڕۆ دانشتنی پێشكۆتای به‌ڕێوه چو.
پاش وه‌رگرتنی وته‌ی ئه‌و سه‌ربازه ته‌مه‌ن 21 ساڵه، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پاش وه‌رگرتنی وته‌ی ئه‌و سه‌ربازه ته‌مه‌ن 21 ساڵه روسیه و بینینی به‌ڵگه و ڤیدیۆكان و پیشاندانه‌وه‌ی ساتی كوشتنی ئۆلێكساندهری ته‌مه‌ن 62 ساڵ دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و وته‌كانی و دانپێدانانهكهشی له‌لایه‌ن دادگاوه تۆماركراون.
به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌بێت ڤدیم شیشمرێن روبه‌ڕوی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای ببێته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌بێت ڤدیم شیشمرێن روبه‌ڕوی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای ببێته‌وه، له‌پای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی له سه‌ره‌تای داگیركردنی ئۆكرانیاوه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه ئۆكرانییه ئه‌نجامیدا.
به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی دژ به هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌نجامیدا ناتوان لێخۆشبونم بۆی هه‌بێت
خێزانی ئۆلێكساندهری ته‌مه‌ن 62 ساڵیش رایگه‌یاند، "هه‌ست به باشی ناكه‌م به‌رامبه‌ر ڤدیم شیشمرێن چونكه ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی دژ به هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌نجامیدا ناتوان لێخۆشبونم بۆی هه‌بێت".
لاریشم نییه له‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره له رێكه‌وتنێكی دیل به دیلدا ئاڵوگۆڕی پێبكرێت
وتیشی، "به سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای رازیم، به‌ڵام لاریشم نییه له‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره له رێكه‌وتنێكی دیل به دیلدا ئاڵوگۆڕی پێبكرێت".
داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌وه‌ی ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا
له به‌رامبه‌ریشدا، ڤدیم شیشمرێن وتی، "داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌وه‌ی ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا، به‌ڵام من ته‌نها بڕیاری فه‌رمانده‌كه‌م جێبه‌جێكرد، نه‌وه‌ك به‌بێ پاساو ئه‌و كرده‌وه‌یه ئه‌نجامبدات".