ئاگرێك له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌

04:55 - 19/05/2022

838جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ڕێگای كۆڕنیش به‌هۆكارێكی نادیار گڕیگرتوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی  و تا ئێستاش ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
 
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ ئاگرێك له‌به‌نزینخانی لاهۆزی سه‌ر رێگای گۆڕنیشی كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا 7 (حه‌وت) تیمی به‌رگری شارستانی له‌شوێنی روداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وام رو له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش هاوڵاتیانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، "ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وام رو له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش هاوڵاتیانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، له‌شوێنی ئاگره‌كه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ و مه‌ترسی ته‌قینی ژماره‌یه‌ك له‌خه‌زانه‌كانی به‌نزینی به‌نزینخانه‌كه‌ هه‌یه‌".

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌وه‌ كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی برینداربوه‌

باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌وه‌ كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی برینداربوه‌ و به‌هۆی سوتانی به‌شێك له‌جه‌سته‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

نیشانەکردن

كه‌ركوك