خه‌ندان-
پێنج ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان لهبزوتنهوهكهیان راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ به‌لاڕێدابردنی ئیمتداد له‌و ئامانجانه‌ی بۆی دروستبوه گه‌ڕانده‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك، پێنج ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد دهستیانلهكاركێشاوهتهوه و رایانگه‌یاندوه، بزوتنه‌وه‌كه له پره‌نسیپه گه‌وره‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پێناویدا دروستبو لایداوه، هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیش له‌بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانی جیاكاری زۆری كردوه.
بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد كه هێزێكی نوێیه له‌عێراق و له‌یه‌كه‌مین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی‌دا توانی 9 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت
بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد كه هێزێكی نوێیه له‌عێراق و له‌یه‌كه‌مین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی‌دا توانی 9 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیدا پێشتر رایگه‌یاندبو، "هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه دێرینه‌كان پێكناهێنین كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانمان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌كه‌ین".
ئیمتیداد له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیشراق كانون پێكه‌وه 15 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا
بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد له‌پاڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی دیكه كه به خۆیان ده‌ڵێن لێكه‌وته‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تشرینی 2019 له عێراق به پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی لێكه‌وته‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه بڕیاریان دا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداربن؛ بۆیه ئیمتیداد له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیشراق كانون پێكه‌وه 15 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، جیا له‌وانیش ژماره‌یه‌ك له كاندیده ده‌رچوه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خۆیان به هه‌ڵقوڵاوی خۆپیشاندانه‌كانی تشرین ناوده‌به‌ن.
رۆژی 15ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، قه‌واره‌ی میللی سه‌ربه‌خۆ و ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌ركه‌وتوی سه‌ربه‌خۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "له‌پێناو خه‌ڵك" له خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند و ژماره‌ی كورسیهكانیشیان ده‌بێته 28 كورسی و شاسوار عه‌بدولواحیدیش سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كات.
