خه‌ندان-
رێكخه‌ری ئمێرجینسی پرۆگرامی نوێی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكرانیا ئه‌و وڵاتهبو كه زیاتر له 10% دانه‌وێڵه‌ی جیهانی ده‌ستبه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به‌وشێوه‌یه دانه‌وێڵه به‌رهه‌مبهێنێت و ده‌شڵێت، "قه‌یرانێكی مه‌ترسیداره و جه‌نگێكه دژ به ده‌ستنه‌كه‌وتنی خۆراك".
ئۆكرانیا ئه‌و وڵاته‌یه كه سه‌رده‌مانێك به "سه‌به‌ته‌ی خۆراكی" جیهان ناسراو بو، ئێستا به‌هۆی جه‌نگه‌وه ته‌نانه‌ت ناتوانێت خۆراكی پێویست بۆخۆی دابین بكات
به‌پێی تۆڕ هه‌واڵی
BBC، ماسیۆ هۆڵینۆرس، رێكخه‌ری ئمێرجینسی پرۆگرامی نوێی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه، ئۆكرانیا ئه‌و وڵاته‌یه كه سه‌رده‌مانێك به "سه‌به‌ته‌ی خۆراكی" جیهان ناسراو بو، ئێستا به‌هۆی جه‌نگه‌وه ته‌نانه‌ت ناتوانێت
خۆراكی پێویست بۆخۆی دابین بكات.
ئه‌و وڵاته‌ی كه زیاتر له 10% دانه‌وێڵه‌ی جیهانی ده‌ستبه‌ر ده‌كرد له ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به‌وشێوه‌یه دانه‌وێڵه ده‌سته‌به‌ربكات
وتیشی، "ئه‌و وڵاته‌ی كه زیاتر له 10% دانه‌وێڵه‌ی جیهانی ده‌ستبه‌ر ده‌كرد له ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به‌وشێوه‌یه دانه‌وێڵه ده‌سته‌به‌ربكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه كه‌میكردوه".
قه‌یرانێكی مه‌ترسیداره و كاریگهریهكیشی به‌سه‌ر 400.000.000 (چوارسه‌د ملیۆن) هاوڵاتی به‌دیارده‌كه‌وێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "قه‌یرانێكی مه‌ترسیداره و جه‌نگێكه دژ به ده‌ستنه‌كه‌وتنی خۆراك و كاریگهریهكیشی به‌سه‌ر 400.000.000 (چوارسه‌د ملیۆن) هاوڵاتی به‌دیارده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر بهرههكهكانی دانه‌وێله، به‌تایه‌به‌ت ئارد و جۆ ده‌ژین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی سنور و به‌نده‌ره ئاوییه‌كانی ئۆكرانیای كۆنترۆڵكردوه رێگه به هه‌نارده و هاورده‌ی خۆراك نادات و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 27 (بیست و حه‌وت) رۆژه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه نرخی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه بچن.