پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەستلەکاردەکێشێتەوە

03:33 - 19/05/2022

1666جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای دەستلەکارکێشانەوە دەکات و فراکسیۆنەکەشی رایدەگەیەنێت داواکەی لەسەر ئاستی حیزبی رەتکراوەتەوە.

ناوبراو داوایکردوە، دەستلەکارکیشانەوەی لە ئەندامێکی پەرلەمان پەسەند بکرێت

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی راهی رەهبەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، ناوبراو داوایکردوە، دەستلەکارکیشانەوەی لە ئەندامێکی پەرلەمان پەسەند بکرێت.

داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤاڵە لەسەر ئاستی حزب و فراکسیۆن ڕەتکراوەتەوە

هاوکات فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "راھی رەھبەر  پەرلەمانتارێکی چالاک و دلسۆز ، بوێر و ھێمن و لەسەرخۆ، لە ماوەی کاری پەرلەمانی لە خۆبردوانە کاری کردوە  ئەمڕۆ لە چەند سایت و پەیجێکی سۆشیال میدیا، ھەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤاڵەمان بڵاوکراوەتەوە، بە پێویستی دەزانین بۆ ھەمو لایەک ڕونی بکەینەوە  نوسراوی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤاڵە لەسەر ئاستی حزب و فراکسیۆن ڕەتکراوەتەوە".