خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایده‌گه‌یه‌نێت، لیستێكی سزاینوێیان بۆسه‌ر روسیا ئاماده‌كردوه و ئه‌م سز نوێیانه‌ش سێكته‌ری هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج و ده‌شڵێت، "تا ئه‌و ساته‌ی پوتین له‌سه‌ر هێرشه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامبێت، ئێمه‌ش سێكته‌ره ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ئامانج".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، لیز تره‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی لیستێكی نوێ سزادانی بۆسه‌ر روسیادا ئاماده كردوه و ئه‌و سزا نوێیانه‌ش كه‌رتی هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج.
تا ئه‌و ساته‌ی پوتین له‌سه‌ر هێرشه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامبێت، ئێمه‌ش سێكته‌ره ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ئامانج
وتیشی، "ئێمه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه ئاسمانی وڵاتهكهمانمان به‌ڕوی فڕۆكه‌كانی روسیادا داخستوه، تا ئه‌و ساته‌ی پوتین له‌سه‌ر هێرشه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامبێت، ئێمه‌ش سێكته‌ره ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ینه ئامانج".
سێ هێڵی فڕۆكه‌وانی روسی كراونه‌ته ئامانج، ئه‌وانیش یوڕاڵ ئێرڵاین، رۆسیا و ئێرۆفڵۆت ئێرڵاین كراونه‌ته ئامانج
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م سازا نوێیانه‌ی بریتانیا، سێ هێڵی فڕۆكه‌وانی روسی كراونه‌ته ئامانج، ئه‌وانیش یوڕاڵ ئێرڵاین، رۆسیا و ئێرۆفڵۆت ئێرڵاینن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه به‌سه‌ر ئاسمانی بریتانیادا گه‌شت بكه‌ن و فڕۆكه‌كانیان تپێبپهڕێنن.
زیاتر له 62.151.750 (شه‌ست و دو ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) دۆلار زایان به ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت
لیزترهس ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌م سزانوێیانهی وڵاته‌كه‌ی سێكته‌ری ئابوری روسیا ده‌كاته ئامانج و زیاتر له 62.151.750 (شه‌ست و دو ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) دۆلار زایان به ئابوری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.