خەندان-
موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت، دوێنێ سه‌ردانى کۆگاکانی هوانه‌مان كرد، ئه‌وه‌ى له‌وێ بینیمان كارێى زۆر ریسواییى و نایاساییى و ناشرینه و مه‌خزه‌نه‌كان پرن له‌خۆراك و دابه‌ش ناكرێن.
لەهەرێمى کوردستان یەک بەشە ئارد بەتەواوەتى نەدراوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" نیگەرانى خەڵکى کوردستان‌مان بەوەزیرى بازرگانى عێراق راگەیاندوە کە لەپارێزگاکانى ناوەندە ئاردى چوار مانگ دابەش کراوە، بەڵام لەهەرێمى کوردستان یەک بەشە ئارد بەتەواوەتى نەدراوە، وه ئه‌و خواردنه‌ى كه ده‌گات وه‌ك پێویست نایه‌ت و وه‌ك پێویست عه‌مبار ناكرێت و كوالێتى باش نیه كه به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه له‌م بواره‌دا هه‌یه".
ئه‌وه‌ى له‌وێ بینیمان كارێى زۆر ریسواییى و نایاساییى و ناشرینه و کۆگاکان پرن له‌خۆراك و دابه‌ش ناكرێن
رونیشیکردەوە،" دوێنێ سه‌ردانى کۆگاکانی هوانه‌مان كرد و راسته‌وخۆ له‌رێى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى به‌وه‌زیرى بازرگانی عێراقیشم راگەیاند، كه ئه‌وه‌ى له‌وێ بینیمان كارێى زۆر ریسواییى و نایاساییى و ناشرینه و کۆگاکان پرن له‌خۆراك و دابه‌ش ناكرێن".
عێراق خواردن دەنێرێت و حکومەت دابەشى ناکات
ئاشکراشیکرد،" عێراق خواردن دەنێرێت و حکومەت دابەشى ناکات بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەمەش عەیبەیەکى گەورەیە بۆ حکومەتى هەرێم".
وەزیری بازرگانی عێراق ئاماده‌یی ده‌بڕى بێن بۆ ئێره
جەختیلەوەشکردەوە،" وەزیری بازرگانی عێراق ئاماده‌یی ده‌بڕى بێن بۆ ئێره به‌مه‌یدانى بكۆڵنه‌وه تا كه‌موكوڕى و ناكاراییه‌كان ده‌ربخه‌ین كه له‌كوێن".
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدابو تا جەژنی رەمەزان سێ سەبەتەی خۆراک دابەش بکات
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدابو تا جەژنی رەمەزان سێ سەبەتەی خۆراک دابەش بکات، بەڵام ئەو پرۆسەیە لە هەرێم وەک پێویست ئەنجامنەدراوە.