هەواڵی ئەمڕۆ

هەرێم؛ زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ژمارەیەک توشبوی تالاسیمیا تەرخانکرا

01:13 - 19/05/2022

688جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان کردن و خەرجکردنی بڕی 5500000 پێنج ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار، بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 توشبوی تالاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.

بۆ ھەر نەخۆشێک بڕی 55000 پەنجاوپێنج هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و 5500000 پێنج ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار ، بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 توشبووی تەلاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بەپێی پارەی تەرخانکراو، بۆ ھەر نەخۆشێک بڕی 55000 پەنجاوپێنج هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت".

لەهەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج هەزار توشبوی تالاسیمیا هەیە

لەهەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج هەزار توشبوی تالاسیمیا هەیە و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا  بە ئامادەبونی، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە شاری هەولێر سەنتەرێکی چارەسەرکردنی توشبوانی تالاسیمیا  کرایەوە لەسەر ڕوبەرى 3300 مەتردوجا دروستکراوە و لەمانگێکدا دەتوانێت پێشوازى لە 750 نەخۆش بکات.

 کەسێکی تووشبوی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سورە تەندروستەکانی هەن

تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسێکی تووشبوی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سورە تەندروستەکانی هەن، بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە و باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لە رێگەی بۆهێڵ "جین"ەکانەوە دەگوازرێتەوە.