خه‌ندان-
خالید رەنجدەر، برای مه‌لا كرێكار رایگه‌یاند، دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاریداوه كه سزاكه‌ی مامۆستا كرێكاری وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، واتا 12 ساڵ حكوم له زیندان به‌سه‌ر ببات، به‌ڵام دادگا 90 ڕۆژی بەدەستەوەیە کە ئەو بڕیارە بەنوسین بدات بەپارێزەرە ئیتاڵییەکە و ئەویش شکاتی لەسەر بکاتەوە، ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشکەشی بکات، دوای ئەوە دادگا جارێکی‌تر دانیشتنی بۆ دەکاتەوە.
خالید رەنجدەر، برای نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ناسراو به (مه‌لا كرێكار) له نوسینێكدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مه‌لا كرێكار له ئیتاڵیا رایگه‌یاند، "دوێنێ چوارشه‌ممه دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاریدا حوکمەکەی مامۆستا كرێكار وەک خۆی بمێنێتەوە، واتا 12 ساڵ حوکم، دادگا ئەم بڕیارەی بەزارەکی بەپارێزەرەکەی وتوە".
دادگا 90 ڕۆژی بەدەستەوەیە کە ئەو بڕیارە بەنوسین بدات بەپارێزەرە ئیتاڵییەکە
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئێستا دادگا 90 ڕۆژی بەدەستەوەیە کە ئەو بڕیارە بەنوسین بدات بەپارێزەرە ئیتاڵییەکە و ئەویش شکاتی لەسەر بکاتەوە، ئەگەر بەڵگەی نوێ هەیە پێشکەشی بکات، دوای ئەوە دادگا جارێکی‌تر دانیشتنی بۆ دەکاتەوە.
هۆكاری سه‌پاندنی 12 ساڵ سزا به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا ئه‌وه‌یه كه نەرویج و ئیتاڵیا پێیانوابو مه‌لا كرێكار سەرکردایەتی بزاڤی رەوتی شاخ دەکات
به‌پێی وته‌ی خالید رەنجدەر، هۆكاری سه‌پاندنی 12 ساڵ سزا به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا ئه‌وه‌یه كه نەرویج و ئیتاڵیا پێیانوابو مه‌لا كرێكار سەرکردایەتی بزاڤی رەوتی شاخ دەکات، هەر بۆیە لە زیندانی ئۆسلۆ دەنگی مامۆستا و ئەوانەشیان تۆمار کردوە، کە سەردانیان کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی رۆژنامەکان و سوعبەتکردنیان هەمو کردبو بەتۆمەت لەسەری، بۆیە دواتر نەرویج بەزۆر رەوانەی ئیتاڵیای کرد".
مه‌لا كرێكار له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020ەوە، له نه‌رویجه‌وه راده‌ستی ئیتاڵیا كرا
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د، ناسراو به مه‌لا كرێكار، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020ەوە، له نه‌رویجه‌وه راده‌ستی ئیتاڵیا كرا و له‌و وڵاته‌ش، به تۆمه‌تی پلان‌داڕێژی بۆ كاری تێرۆریستی 12 ساڵ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.