خهندان-
عەلی حەمەساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، لەماوەی ڕابردودا دژی هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە لایەن کۆمپانیایەک لە ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیایەکی دیکە لە ئیدارەی هەولێرو دهۆک قسهیكردوه و بههۆیهوه سكاڵای لهسهر تۆماركردوه و داوای بڕی 80 ملیار دیناری لێدهكهن.
عەلی حەمەساڵح ئهمڕۆ پێنجشهممه له نوسینێكدا بڵاویكردهوه، "لەماوەی ڕابردودا دژی (هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە لایەن کۆمپانیایەک لە ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیایەکی دیکە لە ئیدارەی هەولێرو دهۆک) بوم، قسەمکردوەو سکاڵام کردوە، دانانی (225 کامێرا) بە سیستمی ( پۆینت تو پۆینت)، سەرەتا 70% داهاتی کامێرا بۆ کۆمپانیایە تاوەکو کۆی پارەکەی دەردەکاتەوە، دواتر تاوەکو 15 ساڵ ڕێژەی 20% داهات بۆ کۆمپانیایە".
لەبەرامبەر ئەم گرێبەستە لە ئیدارەی سلێمانی کۆمپانیا (403 ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتر) بۆ حکومەت دەکڕێت
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لەبەرامبەر ئەم گرێبەستە لە ئیدارەی سلێمانی کۆمپانیا (403 ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتر) بۆ حکومەت دەکڕێت، من زۆر باش دەزانم ئەمە چ بارگرانیەک لەسەر خەڵک دروستدەکات بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا".
سکاڵای یاساییان تۆمارکردوە داوای (80 ملیار دینار) واتە، هەشتا هەزار ملیۆن دینار دەکەن
عەلی حەمەساڵح باسی لهوهشكردوه، "لەبەرئەوەی دانان و بەڕێوەبردنی ئەم کامێرانە بەڕێککەوتنی لوتکەی دەسەڵات بوە لە ئەنجومەنی وەزیران، دادگا تائێستا دۆسیەکەی نەجوڵاندوە بۆ ڕاگرتنی، بە تۆمەتی ئەوەی من قسەم لەسەر ئەم دۆسیە کردوەو کەمپەینم کردوە، سکاڵای یاساییان تۆمارکردوە داوای (80 ملیار دینار) واتە، هەشتا هەزار ملیۆن دینار دەکەن".