هەواڵی ئەمڕۆ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی هەینی راگەیەندرا

11:19 - 19/05/2022

2417جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پیشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەی لەهەندێک جێگای پارێزگای هەولێر تاوەباران دەبێت و تۆزێکی سوک بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی، ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی، ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە.

 سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت

رونیشیکردوەتەوە،" لەپارێزگای هەولێر ئەمڕۆ   ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە وە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە".

لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە

ئاماژەی بەوەشکردوە،" ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک،  ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەیش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە".

سبەینێش ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبونەوەی خۆڵێکی سوک هەیە

سبەی بە کەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات لە پارێزگای کەرکوکیش  ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبونەوەی خۆڵێکی سوک هەیە.