هەواڵی ئەمڕۆ

ژاپۆن 18هەزار پۆلیس و یەکەی تایبەت بۆ پاسەوانیکردنی بایدن دابین دەکات

08:40 - 19/05/2022

3128جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەمەبەستی پاراستنی لە هەر کردەوەیەکی تیرۆرستی کە لەسەردانەیەکدا بۆ ئەو وڵاتە مەترسی رودانی هەبێت، ژاپۆن 18000هەژدەهەزار پۆلیس و یەکەی تایبەت لە تۆکیۆی پایتەخت دابین دەکات.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئامادەکارییەکی ئەمنی چڕوپڕیان بۆ سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردوە

سایتی RTی روسی بڵاویکردوەتەوە،" دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئامادەکارییەکی ئەمنی چڕوپڕیان بۆ سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردوە کە بڕیارە 22-24ی ئەم وڵاتە بخایەنێت، 18000هەژدەهەزار پۆلیس و یەکەی تایبەتیان لە تۆکیۆی پایتەخت بڵاوەپێکردوە بەمەبەستی پاراستنی ناوبراو لە هەر هێرشێکی تیرۆرستی.

 دەسەڵاتدارانی ژاپۆن گرنگیەکی زیاتریان بە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشە تیرۆرستییە جیاوازەکان داوە

هاوکات لە زاری ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ رونیکردوەتەوە،" دەسەڵاتدارانی ژاپۆن گرنگیەکی زیاتریان بە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشە تیرۆرستییە جیاوازەکان داوە، بەتایبەت لە چوارچێوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و لەو چوارچێوەیەشدا بنکەی تایبەتی ئیدارەدانی هێزەکانی پۆلیسیان داناوە.

لەئەمڕۆوە دیواری راگر لەسەر رێگە لاوەکییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تۆکیۆ داناوە

رونیشیکردوەتەوە،"لەئەمڕۆوە دیواری راگر لەسەر رێگە لاوەکییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تۆکیۆ داناوە، و بازگەی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی شۆفێرەکانیان داناوە، شوێنی مانەوەی باڵیۆز و دیپلۆماتکارەکان گرنگی زۆریان پێدراوە".

 رێگە بە کارکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نادەن

ئاشکراشیکردوە،" رێگە بە کارکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نادەن و رەنگە لە هەر کاتێکدا لە ناوچەیەکدا قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن".

 بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی چواری، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بگاتە تۆکیۆ و بۆ ماوەی دو رۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە

بڕیارە رۆژی 22ی ئەم مانگە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی چواری، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بگاتە تۆکیۆ و بۆ ماوەی دو رۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە، ژاپۆن رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ سەردانی سەرۆکی ئەمریکا بگرێتە بەر، پێشتر و لەساڵی  2019 لەکاتی سەردانی دۆناڵد ترەمپ هەمان رێوشوێن گیرابونە بەر.