خەندان-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبون لە ژمارەیەک لە قەرزەکانی سەر هاوڵاتیانی تا شەشی مانگی داهاتو درێژکردەوە و داواش دەکات لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان قەرزەکانیان بگێڕنەوە و لە داشکاندنەکە سودمەند بن.
لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% ـی پێشینەکانی حکومەت کە لای هاوڵاتییانە درێژکراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% ـی پێشینەکانی حکومەت کە لای هاوڵاتییانە، تا شەشی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژکرایەوە".
بڕیارەکە حەوت قەرز دەگرێتەوە
رونیشیکردوەتەوە،"بڕیارەکە قەرزەکانی (خانوبەرە، سندوقی نیشتەجێبون، بانکی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچوک، پێشینەی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە).
پێشتریش وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانی و گەشتوگوزار، ماوەی لێخۆشبون لە 15%ی قەرزی سەر هاوڵاتیانیان درێژکردەوە
ئەمەلەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانی و گەشتوگوزار، ماوەی لێخۆشبون لە 15%ی قەرزی سەر هاوڵاتیانیان درێژکردەوە.
تا مانگی شوباتی ئەمساڵ کەمتر لە دو ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە
بەگوێرەی ئامارێک، 231474 دوسەدوسی و یەک هەزار و چوارسەدو و حەفتاوچوار هاوڵاتی لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێم سودمەندبون، کە کۆی گشتی قەرزەکانیان 4.042 ترلیۆن دینارە و لەو بڕەش تا مانگی شوباتی ئەمساڵ کەمتر لە دو ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە.