سلێمانی؛ تەقە لە خاوەنی رێستۆرانتێک کراو بە سەختی بریندارە

12:50 - 18/05/2022

11915جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمشەو لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی تەقە لە رێستۆرانتێک کراوە و بەهۆیەوە کەسێک کە خاوەنی رێستۆرانتەکەیە بە سەختی برینداربوە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی ئەمشەو بە خەندان-ی راگەیاند، "لە شەقامی بەختیاری سلێمانی لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە تەقە لە رێستۆرانتێک کراوە و بەهۆیەوە خاوەنەکەی بە سەختی برینداربوە". 

ئەو بریندارەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بە سەختی پێکراوە
بەپێی زانیارییەکانی خەندان، دوای روداوەکە هاوڵاتییەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەپێی وتەی دکتۆر ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئەو بریندارەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بە سەختی پێکراوە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.