هەڵگرانی پاسپۆرتی کۆماری دۆمێنیکان بەبێ ڤیزا ناتوانن گەشت بۆ بریتانیا بکەن

10:53 - 17/05/2022

10638جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی بریتانیا لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە لە 11ی ئەم مانگەوە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزایە بۆئەوەی بچنە خاکی ئەو وڵاتەوە لەنێویاندا کۆماری دۆمێنیکان هەیە، بڕیارەکەش هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمێنیکا ناگرێتەوە کە بەشێک لە هاوڵاتیانی کورد و عێراق پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان هەیە.

هەڵگرانی پاسۆرتی کۆماری دۆمینیکان بەبێ ڤیزا ناتوانن بۆ بریتانیا گەشت بکەن
حکومەتی بریتانیا لە دوایین بڕیاریدا کە لەرێگەی وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوشداوە، هاوڵاتیان و هەڵگرانی پاسۆرتی کۆماری دۆمینیکان هاوشێوەی چەندین وڵاتی دیکەی جیهان، لەکاتی گەشتکردن بۆ مەبەستی گەشتیاری، خوێندن یان پزیشکی بۆ بریتانیا، دەبێت پێشتر ڤیزا وەربگرن.
بڕیارەکە هەڵگرانی پاسۆرتی دۆمێنیکا ناگرێتەوە
بڕیارەکەی حکومەتی بریتانیا بۆ هەڵگرانی پاسۆرتی کۆماری دۆمینیکانە، ئەو بڕیارە هەڵگرانی پاسۆرتی دۆمێنیکا ناگرێتەوە کە ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و  پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان بە پارەیەکی زۆر کڕیوە و خاوەن پاسپۆرتی ئەو وڵاتەن.
كۆماری دۆمینیكان چەندین ساڵە پاسپۆرتەكەی ناتوانێت گەشتی بریتانیا بكات بەبێ ڤیزا
پەیوەست بەم بابەتەش کۆمپانیای ئاڵت گروپ کە نوێنه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی دۆمینیكایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردوەتەوە، لە بەشێکی رونکردنەوەکەدا هاتوە، "كۆماری دۆمینیكان وڵاتێكی دیكەیە و جیاوازە لە كۆمۆنوێڵثی دۆمینیكا، چەندین ساڵە بەو جۆرەیەو پاسپۆرتەكەی ناتوانێت گەشتی بریتانیا بكات بەبێ ڤیزا".
هەڵگرانی پاسۆرتی دۆمێنیکا دەتوانن گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن
ئەوەشی خستوەتەڕو، بەشێک لە هەڵگرانی پاسۆرتی دۆمێنیکا پرسیاری ئەوەیان لێدەکەن کە بڕیارەکە ئەوانیش دەگرێتەوە یاخود نا، بۆیە لەرێگەی ئەو رونکردنەوەیەوە هاوڵاتیانی هەڵگری  پاسۆرتی دۆمێنیکا دڵنیا دەکەنەوە کە ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندیەكی بەو كەسانەوە نیە كە  بونەتە خاوەنی ئەم پاسپۆرتە و دەتوانن گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ بونی ڤیزا و بۆ زیاتر لە 145 وڵات.