خه‌ندان-
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ساڵانه له هه‌رچوار پارێزگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، سۆران و گه‌رمیان، تێستێكیان هه‌یه ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی بە شێوەی بەردەوام ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان، تاوەكو بزانن رێژەی خواست لەو شوێنانە چەندە.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری باس لە دوایین رەوشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلانی تێستی 48 کاتژمێری رون دەکاتەوە و ده‌ڵێت، "وا پێشبینی ده‌كه‌ین خواستی كاره‌بای 24 كاتژمێری له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 4000 بۆ 4500 مێگاوات بێت، به‌ڵام ئێمه 3500 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه".
ساڵانه له هه‌رچوار پارێزگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیداره سه‌ربه‌خۆكان تێستێكیان هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ساڵانه له هه‌رچوار پارێزگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، سۆران و گه‌رمیان، تێستێكیان هه‌یه ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی بە شێوەی بەردەوام ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان، تاوەكو بزانن رێژەی خواست لەو شوێنانە چەندەـ ئامانجمان لەو تێستە ئەوەیە، بتوانین به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه کارەبا به‌سه‌ر هاوڵاتیان و پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بكه‌ین".
سەبارەت بە پێوەری زیرەک، وەزیری کارەبا رایگەیاند، "تاكو ئێستا 87%ـی ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كراوه واتا 1.253.000 (ملیۆنێك و دوسه‌د و په‌نجاو سێ) پێوەر بەستراون، کە بوەتە هۆکاری ڕێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی زۆر باش، هەروەها پێشتر 45٪ـی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتون ده‌بو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه توانراوه ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 35% كه‌م بكرێته‌وه، كه %12ـی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به هۆكاری ته‌كنیكی ون ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له هه‌مو دونیادا هه‌یه".
پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی كاشێ له هه‌شت یه‌كه پێكهاتوه و توانای به‌رهه‌مهێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه
كه‌مال محه‌مه‌د ئاشکراشی دەکات، پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی كاشێ له هه‌شت یه‌كه پێكهاتوه و توانای به‌رهه‌مهێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، ئه‌و وێستگه‌یه هه‌م به دیزل و هەم بە گازی سرووشتی كار ده‌كات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گرێبه‌ستی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی گازی سروشتی بگه‌یه‌نێته دهۆك
وتیشی، "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گرێبه‌ستی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی گازی سروشتی بگه‌یه‌نێته دهۆك، چونكه به‌گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تاكو نیسانی ساڵی 2023 ، 250 ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م دێت كه وێستگه‌ی كاشێ پێویستی به 216 ملیۆن پێ سێجا گاز هه‌یه، ئه‌وكات ده‌توانین ئه‌و وێستگه‌یه به‌كار بخه‌ین به مه‌رجێك بۆریی غازی نێوان هه‌ولێر و دهۆكیش ته‌واو ببێت كه درێژییه‌كه‌ی 162 كیلۆ مه‌تره".
هەروەها وەزیری کارەبا ئاشکراشی دەکات، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وەزارەتی کارەبا بڕگه‌یه‌كمان زیاد كرد، هەر هاوڵاتییەک ئەگەر خۆی کارەبا لە وزەی پاک بەرهەمبهینێت و زیاد لە پێویستی خۆی بێت و بیداتە تۆڕی نیشتیمانی، ئەوا بە شێوه‌ی مه‌قاسه بۆی هه‌ژمار ده‌كه‌ین".
سەبارەت بە پێدانی کارەبا لە وەرزی هاوین، وەزیری کارەبا دەڵێت، "ئێستا 3300 تا 3400 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه، به‌ڵام كاره‌بای وێستگه‌ی دێره‌لوك له هاوین دێته ناو تۆڕی گشتی، كه ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌مه و له‌سه‌ر قه‌رزی ژاپۆنی جێبه‌جێ كراوه و 38 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، كه پێشبینی ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش بكه‌وێته كار كردن، هاوكات 51 مێگاواتی تاسڵووجهش ئه‌ویش ده‌كه‌وێته كاركردن، هه‌روه‌ها سێ وێستگه‌ی تری 29 مێگاواتی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه كار، له مانگی نۆش 500 مێگاواتی تر له بازیان ده‌كه‌وێته كار، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی بڕی غازی پێویست ناتوانین هه‌ر 500 مێگاواتهكه بهكاربخهین، بۆیه لە هاوینی ئەمساڵ بڕی کارەبا ئەگەر لە هاوینی رابردو باشتر نەبێت وەک هاوینی رابردو دەبێت".