خه‌ندان-
كه‌سوكاری 29 قوربانی ئه‌و یه‌خته‌ی له دورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان ژێرئاوكه‌وت، له‌سه‌ر ئه‌ركی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێك له وڵاتی یۆنانن و به‌دوای چاره‌نوسی كهسوكاریانهوهن، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان، ته‌رمی ژنێك دۆزراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و بڕیاره به‌منزیكانه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
رێكان عه‌بدوڵا، كه‌سوكاری یه‌كێك له بێسه‌رشوێنانی یه‌خته‌كه‌ی دورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌و وڵاته‌یه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "له‌سه‌ر ئه‌ركی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی یۆنانمان كردوه، كه تێچوی هاتن و گه‌ڕانه‌وه و هه‌روه‌ها ڤیزای بۆ دابینكردوین، كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی 11ی ئه‌م مانگه گه‌یشتینه یۆنان كه ژماره‌مان چوار كه‌سه و كه‌سێكی دیكه‌ش كه كه‌سوكاری منه له بریتانیاوه هاتوه بۆ لامان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری لوتكه و چه‌ندین كه‌سی دیكه وه‌كو كۆمیته‌ی یه‌كێتی یارمه‌تیده‌رمانه، كاره‌كان به باشی ده‌ڕوات".
ته‌رمێكی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت دایكی رێوار بێت، كه ده‌كاته براژنی من
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مۆعیدمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و پێده‌چێت رۆژی پێنجشه‌ممه یهختكێمان بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچینه شوێنی روداوه‌كه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌ستمان كه‌وتوه ئه‌وه‌یه كه ته‌رمێكی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت دایكی رێوار بێت، كه ده‌كاته براژنی من، ئێمه دڵنیابوینه‌وه كه هیچ كه‌سێكی دیكه له یه‌خته‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه نه‌گیراوه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێهیوابوین له‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه له‌ژیاندا مابن".
له‌رێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ئاسانكاریمان بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له یۆنان هاوكاریمان بكات
رێكان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكرد، "له‌رێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ئاسانكاریمان بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له یۆنان هاوكاریمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌مو شوێنێك بكه‌ین، زیندانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان بگه‌ڕێین، هێزی ده‌ریاوانی یۆنانیش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت و چوینه‌ته دورگه‌ی سانتۆرینی كه 9 كاتژمێر له یۆنانه‌وه دوره".

13 كه‌س براونەتە دورگه‌ی سانتۆرینی و كه شه‌ش كه‌سیان عه‌ره‌به و حه‌وت كهسیشان كوردن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له دورگه‌ی سانتۆرینی یه‌كه‌مجار چوینه نه‌خۆشخانه‌و له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه پێیان وتین كه كاتژمێر 2:30ی به‌ره‌به‌یانی شه‌وی 22ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021، 13 كه‌س هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه، كه شه‌ش كه‌سیان عه‌ره‌به و حه‌وت كهسیشان كوردن، یه‌كێكیان رێواره كه هێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌مویان چاره‌سه‌ریان بۆ كردون به‌شێوه‌یه‌كی باش و هه‌مو پشكنینێكیان بۆ كردوه، دواتر هه‌مویان ره‌وانه‌ی كه‌مپێك كراون و رێواریش دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستتن".
ئێستاش ته‌رمی دایكی رێوار دۆزراوه‌ته‌وه و ناسراوه‌ته‌وه، پێده‌چێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌رێم
رێكان عه‌بدوڵا وتیشی، "ئێمه كه ئێستا له یۆنانین نوێنه‌ری 29 كه‌سین كه له یه‌خته‌كه‌دا بون، كه خێزانه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یهكهمبون له‌و روداوه‌ی كه رویداوه، مانگی رهزامهنیش پێنج ته‌رم گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئێستاش ته‌رمی دایكی رێوار دۆزراوه‌ته‌وه و ناسراوه‌ته‌وه، پێده‌چێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو رێكاره‌كان ته‌واوكراوه و ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه بكرێته فڕۆكه و پاشان ره‌وانه بكرێته‌وه، به ترانزێت فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروته‌وه ده‌گاته‌وه هه‌ولێر، تا ئێستاش 23 كه‌س بێسه‌روشوێنن، كه له‌راستیدا بێهیوابوین له زیندوبونیان".

چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی ئاینده بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌دژی به‌شدار جاف و ئاكۆ ده‌جوڵێنین
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا سكاڵایان له‌دژی قاچاغییهكان جوڵاندوه؟، رێكان عه‌بدوڵا وتی، "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی ئاینده بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌دژی به‌شدار جاف و ئاكۆ ده‌جوڵێنین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانهێشتوه هێله‌كی سه‌لامه‌تی له‌به‌ر بكه‌ن، كه هۆكارێك بوه بۆ مردنی ئه‌و هاوڵاتیانه، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر هێلهكیان لهبهركردایه هه‌مان رۆژ ته‌رمه‌كانیان ده‌دۆزرایه‌وه".
22ی كانونی یه‌كه‌می یه‌ختێك به زیاتر له 57 كۆچبه‌ره‌وه له دورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان ژێرئاوكه‌وت
22ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021، یه‌ختێك به زیاتر له 57 كۆچبه‌ره‌وه له دورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان ژێرئاوكه‌وت، كه 29 كۆچبه‌ران كوردبون و تا ئێستا ته‌رمی پێنج كه‌سیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و ته‌رمێكی دیكه‌ش له یۆنانه و به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، 23 كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێنن.
له‌سه‌ره‌تا روداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی یه‌خته‌كه‌ی یۆنان ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین
شێخ حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له وڵاتی یونان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تا روداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی یه‌خته‌كه‌ی یۆنان ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر هێڵین، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ته‌رمی ژنێك دۆزراوه‌ته‌وه كه ناوی (شۆخان)ه و ئێستا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كانی گهڕاندنهوهین بۆ كوردستان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان هاتونه‌ته یۆنان بۆ ورده‌كاری روداوه‌كه و سۆراغی كه‌سوكاریان هاتون، چونه‌ته باڵیۆزی عێراق له یۆنان و پێشوازی باشیان لێكراوه و شوێنی مانه‌وه و ئۆتۆمبێلیان بۆ دابینكردون و بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له دورگه‌ی سانتۆرینیهوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یۆنان.
زیاتر له چوار ده‌یه‌یه كۆچی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی هه‌یه
زیاتر له چوار ده‌یه‌یه كۆچی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوڵاتیان هۆكاری كۆچكردنه‌كه‌یان بۆ خراپی دۆخی سیاسی و قه‌یرانی ئابوری ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له رابردوشدا هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه کۆچکردنی گەنجان و هاوڵاتیان یەکێکە لەو کێشە گەورانەی کە بونیادی سیاسیی، ئابوری و کۆمەڵایەتیی ئێستای هەرێمی کوردستانی خستوەتە مەترسییەوە.