خەندان-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبونەوەکەش لە دو برگە پێکهاتوە، یەکێک لە برگەکانیش بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنوسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کە لیژنەی دارایی ئامادەی کردوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کۆبونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە لە دو برگە پێکهاتوە ئەوانیش بریتین لە خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ رەشنوسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەکرێت.
پەلە بکەن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل لەوانەش دابینکردنی بودجە بۆ بەشەخۆراک
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەی یاسایی وتی، رەشنوسی نوێی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لەکۆبونەوەی داهاتوی پەرلەماندا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، داواش دەکات لایەنەکان پەلە بکەن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل لەوانەش دابینکردنی بودجە بۆ بەشەخۆراک، موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و دابینکردنی بودجە بۆ کەرتی کارەبا و کشتوکاڵ.
15ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق كه (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییه عێراق) لهسهر سكاڵایهكی پەرلەمانتار باسم خهشان لهبارهی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوهوه و بڕیاریدا كه پڕۆژهیاساكه ههڵبوهشێنێتهوه، كه له ئهنجومهنی وهزیرانهوه رهوانهی پهرلهمانی عێراق كرابو.
