خه‌ندان-
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕو و راشیگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه تێست كرا، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته شاری هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پڕۆژه نوێیه‌كانی كاره‌بای خسته‌ڕو، كه به مه‌به‌ستی پشتگیریی له پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد.
ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌مدێت، له ڕێگه‌ی پشكنینی 48 كاتژمێری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان تێست ده‌كرێت
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌مدێت، له ڕێگه‌ی پشكنینی 48 كاتژمێری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان تێست ده‌كرێت و پشكی پارێزگاكان دیاریده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ تێسته‌كه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له هه‌ولێر ده‌كرێت
وتیشی، "ئه‌مڕۆ تێسته‌كه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر له هه‌ولێر ده‌كرێت و له‌م ماوه‌یه‌دا، پارێزگای هه‌ولێر كاره‌بای 24 كاتژمێریی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه تێست كرا".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاندوه، "كاره‌با سێكته‌رێكی خزمه‌تگوزارییه و بۆ خه‌ڵكه و پێویسته هه‌موان پاڵپشتی له كار و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكه‌ن".