خه‌ندان-
حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارینه‌وه ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی له‌تاران و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌وه كه حكومه‌تی ئێران بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كان رابگرێت، ده‌وام له زۆرێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش راگیران وه وه‌ك ئیلام، خوزستان، كرماشان، كوردستان، هه‌مه‌دان و لوڕستان ژماره‌یه‌ك شاری دیكه.
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی تاران ده‌رگای پێشانگاكه‌ی داخست
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی تاران به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه ده‌رگای پێشانگاكه‌ی داخست به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی سه‌ردانكه‌ران.
هه‌مو قوتابخانه و زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له پارێزگای تاران ڕۆژی سێشه‌ممه داده‌خرێن
عه‌بد مه‌له‌كی یاریده‌ده‌ری پارێزگاری تاران بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند"به پشتبه‌ستن به بڕیاری لیژنه‌ی فریاگوزاری سه‌باره‌ت به پیسبونی هه‌وا و به‌هۆی خراپی ره‌وشه‌كه‌وه، هه‌مو قوتابخانه و زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له پارێزگای تاران ڕۆژی سێشه‌ممه داده‌خرێن".
شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه، له‌ساڵانی رابردودا شاره‌وانی تاران چه‌ندین پرۆژه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبونی هه‌وای ده‌ستپێكردوه، وه‌ك هاندان بۆ به‌كارهێنانی پاسكیل، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كۆن، گواستنه‌وه‌ی كارگه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.