میسر؛ كوشتنی كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن كوڕی په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

01:26 - 17/05/2022

1158جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كوژرانی كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ له‌ میسر و تۆمه‌تباركردنی كوڕی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان به‌هاوكاری 2 (دو) كه‌سی دیكه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌و وڵاته‌ لێكه‌وته‌وه‌ و دادگاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد.

به‌پێی رۆژنامه‌ی "المسری الیوم"، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌ سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری جیزه‌ ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌و 3 (سێ) تۆمه‌تبار و كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌ دروستبوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌مه‌قاڵێكه‌ش بۆ تۆمه‌تباركردنی كرێكاره‌كه‌ بوه‌ به‌ دزینی مۆبایلێك.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كوڕی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بهێندرێت له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا له‌شوێنێكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر كرێكارێ

لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كوڕی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بهێندرێت له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا له‌شوێنێكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر كرێكارێك و برینداری كردوه‌، دوێنێ دوشه‌ممه‌ش ته‌رمی ئه‌و كرێكاره‌ له‌هه‌مان شوێن دۆزراوه‌ته‌وه‌".

شه‌ممه‌ی ڕابردو 3 (سێ) كه‌س له‌ كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌یان داوه‌

به‌شی پۆلیسی بولاق دكروری پارێزگای جیزه‌ رایگه‌یاندوه‌، ڕاپۆرتێكیان پێگه‌یشتوه‌ كه‌ شه‌ممه‌ی ڕابردو 3 (سێ) كه‌س له‌ كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌یان داوه‌، به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستیشه‌وه‌ كرێكاره‌كه‌ كۆتایی به‌ژیانی هاتوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ده‌ست به‌سه‌ر كامێراكانی چاودێریدا گیراوه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند كوڕی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌ ڕوداوه‌كه‌دا تێوه‌گلاوه‌.

 یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی میسر" به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ 2 (دو) كه‌سی دیكه‌، هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر قوربانییه‌كه‌

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی میسر" به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ 2 (دو) كه‌سی دیكه‌، هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر قوربانییه‌كه‌ و لێیانداوه‌" دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ دزینی مۆبایلی كوڕی په‌رله‌مانتاره‌كه‌".

میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ باوكی تۆمه‌تباره‌كه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ گه‌وره‌كان ده‌كات، به‌بیانوی نه‌زڕاندنیشی ناوه‌كه‌ی نه‌هێندراوه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕوداوه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ میسر لێكه‌وته‌وه‌.

نیشانەکردن

میسر