خهندان-
هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا، کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشداربون.
فهرمانگهی میدیاو زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، 15ی (ئایار/5)، هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا، کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشداربون.
تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنوری ئۆپەراسیۆنەکەدا بون تێکدران
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لەسنوری ئۆپەراسیۆنەکەدا بون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچوغ)یان کێوماڵ کرد.
پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچوغ وەک پەناگەیەک بەکاردههێنن
وهزارهتی پێشمهرگه دهڵێت، پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچوغ وەک پەناگەیەک بەکاردههێنن، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە.