سەرۆک بەرھەم: عێراق ھەنگاو دەنێت بەئاڕاستەی پەیوەندی ھاوسەنگ لەسەر بنەمای ھاریکاری ھاوبەش

01:14 - 17/05/2022

909جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆک بەرھەم ئه‌مڕۆ کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وەرگرت و دوپاتیکردەوە، کە عێراق ھەنگاو دەنێت بەئاڕاستەی پەیوەندی ھاوسەنگ لەسەر بنەمای ھاریکاری ھاوبەش.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (17ی ئایاری 2022) لەکۆشکی سەلام لەبەغدا کارنامەی لە ھەر یەک گریگۆری گالیغان، باڵیۆزی کەنەدا و تسوی وێ، باڵیۆزی چین و محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران وەرگرت.

عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ وڵاتان

لەمیانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزانی نوێ بەجیا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، کە "عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ وڵاتان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی روەو بەھێزکردنی ھاریکاری سیاسی و ئابوری و بازرگانی و کۆتاییھێنان بە کێشە و بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگ".

سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ ھەماھەنگی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ھاوبەش لە پێناو روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر

ھەر لە دیدارکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ ھەماھەنگی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ھاوبەش لە پێناو روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر و قەیرانی ئابوری و کێشەی تەندروستی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لەجێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان.

لەلای خۆیانەوە باڵیۆزانی نوێ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد، جەختیشیانکردەوە لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکان، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.