خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیاریه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كردوه و ده‌ركه‌وتوه، "هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جۆری رۆنی زه‌یت ئه‌نجام نه‌دراوه كه ده‌ریبخات له مۆم و كریستاڵ و پاشماوه‌ی نه‌وت دروستكراوه".
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردو هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌ت سۆشیال میدیا گوایه توێژینه‌وه‌یه‌ك له كۆلیژی زانسته ئه‌ندازیاریه كشتوكاڵیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه بۆ چه‌ند جۆرێكی زه‌یت كه له بازاڕه‌كاندا هه‌یه گوایه 5 (پێنج) جۆر له‌و زه‌یتانه شیاونین بۆ خواردن و له مۆم و كریستاڵ و پاشماوه‌ی نه‌وت دروستكراون و ده‌بنه هۆی جه‌ڵته، هه‌ر ئه‌و كات وه‌زاره‌تمان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون به نوسراوی ژماره 1624 به رۆژی 5ی (نیسان/4)ی 2022 داوای له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و كۆلێژی ئه‌ندازیاریه كشتوكاڵیه‌كان كرد، كه ئه‌و توێژینه‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ دراسهتكردنی بابه‌ته‌كه.
ته‌نها داواكراوه گرنگی به به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان بدرێت و هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه و بونی نییه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به نوسرای ژماره 3/54371 له 28ی (نیسان/4)ی 2022 راپۆرتێكی پ.ی.د.رابه‌ر فه‌تاح ساڵح مامۆستای كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیاریه كشتوكاڵیه‌كانی بۆ رهوانهكردین كه گوایه ئه‌نجامده‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه و تێیدا هاتوه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پۆستێكی دو ساڵ پێش ئێستاوه هه‌بوه كه باسی گرنگی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ده‌كات و داواكراوه گرنگی به به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان بدرێت و هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه و بونی نییه، هیچ لێدوانێكیش له‌م باره‌یه‌وه نه‌دراوه".
لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وام له بهدواداچوندان
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی راشیگه‌یاندوه، "داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌واڵ و بابه‌تانه بكه‌ن و پاش دڵنیابونه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وام له بهدواداچوندان و هیچ حاڵه‌تێكی له‌م جۆره له ئارادا نییه".