خه‌ندان-
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی و یۆنان پێكه‌وه دژی ڕوسیا له‌پاڵ ئۆكرانیا وه‌ستاون، ئه‌مڕۆ پێكه‌وه به‌رگری له دیموكراسی ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت.
جۆ بایدن له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان گفتوگۆی بنیاتنه‌رمان ئه‌نجامدا، پێویسته یۆنان و ئه‌مریكا وه‌ك یه‌ك ده‌ست پێكه‌وه بوه‌ستن بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئۆكرانیا و گورزێكی ئابوری به‌هێز له ڕوسیا بگه‌یه‌نن، "ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ڕونی هه‌ڵوێستتان له سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌وه، پێكه‌وه توانا و هێزی دیموكراسیه‌كان بۆ كاركردن نیشان ده‌ده‌ین".
ئه‌مریكا و یۆنان پێكه‌وه یارمه‌تی ئۆكراینییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوسیا
جۆ بایدن وتیشی، "ئه‌مریكا و یۆنان پێكه‌وه یارمه‌تی ئۆكراینییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕوسیا و سه‌ركه‌وتنیان له‌و جه‌نگه كه روسیا چه‌ندین تاوانی دژه مرۆیی ئه‌نجامدا".
چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ده‌كات له لوتكه‌ی ناتۆ له ئیسپانیا له داهاتویه‌كی نزیكدا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌ببێت له هاوكارییه نزیكه‌كان".
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانیكردنی یۆنان، جۆ بایدن له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ره‌تی نه‌كرده‌وه و وتی، "له‌به‌رنامه‌دایه سه‌ردانی یۆنان بكه‌م".
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان رایگه‌یاندوه، سه‌ردانه‌كه‌ی "ده‌رفه‌تێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان، كه راستگۆیانه‌یه و پێموایه له رابردو باشتره، له‌گه‌ڵ جۆ بایدنیش هاوڕابوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین".