خه‌ندان-
سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌وڵه‌كانیان بۆ ناوبژیوانیكردنی مۆسكۆ و كیێڤ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و راگرتنی شه‌ڕ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
سه‌عید خه‌تیب زاده رایگه‌یاند، "ده‌توانین به هه‌مو هه‌وڵه‌كانمان به‌شداری له چاره‌سه‌ركردنی ململانێی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا بكه‌ین، و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ردولا ئاماده‌بن هه‌نگاو بنێن و شه‌ڕ رابگرن، له‌و ڕوهشهوه تاران به‌نیازه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خولێكی نوێ ده‌ستپێبكات و هه‌وڵه‌كانیش ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر".
روسیا و ئۆكرانیا نێوه‌ندگیری ئێران قبوڵ ده‌كه‌ن و به جددی هه‌نگاوه‌كان وه‌رده‌گرن
وتیشی، "روسیا و ئۆكرانیا نێوه‌ندگیری ئێران قبوڵ ده‌كه‌ن و به جددی هه‌نگاوه‌كان وه‌رده‌گرن، په‌یوه‌ندی نێوان تاران و مۆسكۆ ستراتیژین و رێگه ناده‌ین هیچ پرسێك تێكبچێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندییه ستراتیژیانه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و په‌یوه‌ندییه باشه‌كانمان له‌گه‌ڵ كیێڤ بقۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنین و زیانه‌كان رابگرن كه ناوچه‌كه و گه‌له‌كانی شاهیدی ده‌بن".
ناتۆ ده‌بێت بزانێت ڕێگای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه كۆتایییه‌كی ناخۆشی هه‌یه
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی سوید و فینلاند بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ، سه‌عید خه‌تیب زاده ئاشكرایكردوه، "بنه‌مای قه‌یرانی ئێستا بریتییه له فراوانكردنی ناتۆ یان پشتگوێخستنی ڕاستییه‌كان له ئه‌وروپا، پشتگوێخستنی ڕه‌چاوكردنی ئه‌منی و سیاسیی وڵاتان به تایبه‌ت ڕوسیا و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كراون، ناتۆ ده‌بێت بزانێت ڕێگای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه كۆتایییه‌كی ناخۆشی هه‌یه".
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ڕوسیا به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له 24ی (شوبات/2)ی 2022ه‌وه له‌ژێرناوی "پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس" بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستا هه‌زاران كه‌س له‌هه‌ردولا كوژراون و برینداربون، سه‌ره‌ڕای دو گه‌ڕی دانوستانی نێوانیشیان له توركیا تا ئێستا شه‌ڕ و روبهڕوبونهوهكان به‌رده‌وامن.