خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی نزیكه‌ی 440.000.000 (چوارسه‌د و چل ملیۆن) دینار بۆ جێبه‌جێكردنی 18 (هه‌ژده) پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی نزیكه‌ی 440.000.000 (چوارسه‌د و چل ملیۆن) دینار بۆ جێبه‌جێكردنی 18 (هه‌ژده) پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.
ئه‌و بڕه پاره‌یه به گوێره‌ی پلانی ساڵی 2022 و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15٪ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر خه‌رجده‌كرێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به گوێره‌ی پلانی ساڵی 2022 و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15٪ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنوری شاره‌وانییه‌كانی به‌حركه، بنه‌سڵاوه، داره‌تو، قوشته‌په، به‌ستۆڕه، ڕزگاری، شاوێس، خه‌بات، شه‌مامك، كه‌ورگۆسك، كه‌سنه‌زان، ته‌قته‌ق، مه‌لائۆمه‌ر، پیرزین، ڕه‌واندز، پیرمام، شه‌قڵاوه، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان خه‌رجده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌و پرۆژانه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوری ئه‌و شارۆچكانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پرۆژه‌كان هه‌مه‌جۆرن و بواره‌كانی كێربستۆن و دروستكردن و ته‌واوكردنی شه‌قام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان و قیڕتاوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و پرۆژانه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوری ئه‌و شارۆچكانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.