خه‌ندان-
پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربوان (TAPS) له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ ئاماده‌بون له 28همین سیمیناری ساڵانه‌ی ڕزگاربوانی سه‌ربازیی نیشتمانیی و كامپی پرسه‌باریی شیاو كه بڕیاره 27-30ی ئه‌م مانگه له ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌لایه‌ن پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربوان (TAPS) له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پێده‌گات، ڕێكخراوه‌كه ستایشی ڕۆڵی پارێزگاری كردوه و رایگه‌یاندوه، "پشتگیرییتان بۆ پرسه‌باریی خانه‌واده‌كان له كوردستان ئێوه‌ی كردوه به پاڵێوراوی بانگهێشتنامه‌ی سیمیناری ڕزگاربوانی سه‌ربازیی نیشتمانیی و ئێمه‌ش شه‌ره‌فمه‌ند بوین به‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ئێوه بگه‌یه‌نین".
ئێمه زۆر سوپاسگوزارین بۆ هه‌مو ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ی ژیانیان به‌خشیوه له پێناو كوردستاندا
له‌ناوه‌ڕۆكی بانگهێشتنامه‌كه‌ی پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربوان (TAPS) كه ئاراسته‌ی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كراوه تێیدا هاتوه، "ئێمه زۆر سوپاسگوزارین بۆ هه‌مو ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ی ژیانیان به‌خشیوه له پێناو كوردستاندا و بۆ ویستتان له‌گه‌ڵ TAPS دا، كه ڕێكخراوی نیشتمانیی ئه‌مریكایه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی پرسه‌باری مردنی خۆشه‌ویستانیانن له خزمه‌تگوزاری سه‌ربازییدا، ڕێكخراوه‌كه‌مان میوانداری 28همین سیمیناری ساڵانه‌ی ڕزگاربوانی سه‌ربازیی نیشتمانیی و كامپی پرسه‌باریی شیاو ده‌كات بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ی له جه‌نگدا له‌ده‌ستچون، له 27-30ی (ئایار/5)ی 2022 له ئارلینگتن، ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له ئوتێلی كریستڵ گه‌یتوه‌ی ماریۆت".
ئه‌م نامه‌یه بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمییه بۆ به‌شداریكردنتان له‌م كۆنفڕانسه‌دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م بۆنه‌یه خانه‌واده ڕزگاربوهكان و ئه‌و ڕێكخراوه پاڵپشتانه له‌سه‌رانسه‌ری دنیاوه كۆده‌كاته‌وه، كه بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌و خانه‌وادانه‌ی كهوتونهتهبهر كاریگه‌ریی له‌ده‌ستدانی تراژیدیانه‌ی خۆشه‌ویستانیان له خزمه‌تگوزاریی سه‌ربازییدا، پشتگیرییتان بۆ پرسه‌باریی خانه‌واده‌كان له كوردستان ئێوه‌ی كردوه به پاڵێوراوی بانگهێشتنامه‌ی سیمیناری ڕزگاربوانی سه‌ربازیی نیشتمانیی و ئێمه‌ش شه‌ره‌فمه‌ند بوین به‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ئێوه بگه‌یه‌نین، ئه‌م نامه‌یه‌ش بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمییه بۆ به‌شداریكردنتان له‌م كۆنفڕانسه‌دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئومێده‌وارم به‌رنامه‌كانتان ڕێبدات، كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن".
