خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه سه‌ربازی سوپای عێراقه له‌لایه‌ن خه‌زوریه‌وه له قه‌زای ناسڕیه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوژرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ، سه‌ربازێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌مڕۆ له‌كاتی تێپه‌ڕبونی به ئۆتۆمبێل له‌سه‌نته‌ری قه‌زای ناسڕیه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكراوه و پاش دروستبونی شه‌ڕه‌ته‌قه، له شوێنی له شوێنی روداوه‌كه كۆتایی به‌ژیانی هاتوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش خه‌زوری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه ته‌مه‌نی 36 ساڵه و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش خه‌زوری تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه و ته‌قه‌ی لێی كردوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ "كێشه‌ی خێزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سه‌ره‌تا كه خه‌زوری ته‌قه‌ی له‌زاواكه‌ی كردوه، ئه‌ویش به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و به‌پێی زانیاریه‌كانیش، سه‌ره‌تا كه خه‌زوری ته‌قه‌ی له‌زاواكه‌ی كردوه، ئه‌ویش به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كردوه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی كورت له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پزیشكی دادی ناسڕیه گواستراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.