خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه لاواز بێت و سبه‌ینێش كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌لاوازی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، تۆزوخۆڵهكهش له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا لاواز ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆزێكی سوك و كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌مێك زیاتر ده‌بێت له‌كاته‌كانی شه‌ودا.
ه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، كاریگه‌ری تۆز‌و خۆڵ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا نامێنێت، سبه‌ینێش ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، تۆزوخۆلهكهش له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا لاواز ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، تۆزوخۆڵ به‌شێوه‌ی لاواز‌و مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ری تۆزوخۆڵ له‌كاته‌كانی ئێواره‌و شه‌ودا لاواز ده‌بێت
سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باسی لهوهكردوه ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، كاریگه‌ری تۆزوخۆڵ له‌كاته‌كانی ئێواره‌و شه‌ودا لاواز ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ مه‌ودای بینین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم له‌نێوان 1-6 كیلۆمه‌تر ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌مه‌ودای بینین لهڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه‌كراوه، ئه‌مڕۆ به‌گشتی مه‌ودای بینین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم له‌نێوان 1-6 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
