خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری له به‌غدای پایته‌خت ڕایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ ده‌ستگیركردنی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به دادگای باڵای فیدڕاڵی كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه له عێراقدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به ئاژانسی "شه‌فه‌ق نیوز"ی راگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له رۆژی 16ی (ئایار/5)ی 2022 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد به پشتبه‌ستن به سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه پێشكه‌ش كراوه به تۆمه‌تی "تاوانی چه‌ندینجار سوكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری".
زێباری له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیارانه گرتبو كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقه‌وه و به‌تایبه‌ت دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌ركرابون
هۆشیار زێباری له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیارانه گرتبو كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقه‌وه و به‌تایبه‌ت دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌ركرابون، تایبه‌ت به ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به پرسه سیاسییه‌كان، كه دوایینیان تۆمه‌ته‌كه‌ی دوێنێی هۆشیار زێباری بو كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی به بڕیارێكی لایه‌نگر وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ڕوی ئه‌منی و ئابورییه‌وه زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".
په‌سه‌ندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستوری نه‌بوه
6ی (شوبات/2)ی 2022، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای چوار په‌رله‌مانتار كه سیانیان یه‌كێتیین و ئه‌وی تریان سه‌ربه‌خۆیه، له‌باره‌ی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه و رايگه‌یاند، كه په‌سه‌ندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستوری نه‌بوه، چونكه ئه‌و كاندیده ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نیه كه له مادده‌ی 68ی ده‌ستوردا هاتون، ئه‌مه‌ش پێشێلكار راشكانه‌وانه‌ی ده‌ستوره به‌وپێیه‌ی مه‌رجه‌كانی "باشی ناوبانگ"ی تێدا نییه.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات
رۆژی 13ی (شوبات/2) دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكه له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه كۆبوه‌وه و بڕیاریدا كه هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بوه و له پۆستی وه‌زیری دارایی متمانه‌ی لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.