خه‌ندان-
یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی ناتۆیه و بۆ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فینلاند و سوید پێویسته هه‌مو نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی ره‌چاو بكرێن و لاببرێن.
یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامداوه و له‌و په‌یوه‌ندیه‌شدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی فینلاند و سوید كردوه بۆ داواكردنی ئه‌ندامێتی له ناتۆ.
توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی ناتۆیه، پێویسته هه‌مو نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی لاببرێن
یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی ناتۆیه، پێویسته هه‌مو نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی لاببرێن، به‌تایبه‌ت له‌دۆسیه‌ی به‌ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له ناتۆ، هه‌روه‌ك پێویستیشه هه‌مو ئه‌ندامانی ناتۆ پێكه‌وه بوه‌ستن له ساتێكی مێژویی وه‌ك ئێستادا".
بڕیاره به‌مزوانه سوید و فینلاند داوایه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به رێكخراوی ناتۆ بكه‌ن
بڕیاره به‌مزوانه سوید و فینلاند داوایه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به رێكخراوی ناتۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی ئه‌ندامێتی له‌و رێكخراوه، توركیاش كه ساڵانێكی زۆره ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌یه رایگه‌یاندوه، پێشوازی له‌و هه‌نگاوه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئه‌م دو وڵاته ناكات.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبو، سوید و فینلاند هه‌ڵوێستێكی ڕون له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیانه‌دا نیشان ناده‌ن كه توركیا له دژیان شه‌ڕ ده‌كات به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نقه‌ره ناتوانێت له‌م قۆناغه‌دا ڕازی بێت به ئه‌ندامبونیان به ناتۆ.