خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند، دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌نده به كه‌شوهه‌واوه، ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی خۆڵبارین چڕ ببێته‌وه پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه پشو رابگه‌یه‌نن.
عادل به‌سیسی بریكاری زانستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ سبه‌ینێ به‌نده به بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و چڕی خۆڵبارینه‌وه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه خۆڵبارین له ناوچه‌كانی باشور به‌رده‌وامی ده‌بێت، كاریگه‌ریه‌كه‌شی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكور كه‌متر ده‌بێت.
پارێزگاره‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێیان دراوه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه پشو له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگه‌یه‌نن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سبه‌ی كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشور خۆڵبارین ده‌بێت، په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان ده‌كه‌ین و بڕیار ده‌ده‌ین ده‌وام بكه‌ین یان نا، ئه‌مه‌ش به‌نده به ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه و سهرلهبهیانیهكهی رون ده‌بێته‌وه، پارێزگاره‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێیان دراوه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه پشو له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگه‌یه‌نن ".
دوابه‌دوای شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین به‌یانی له به‌غدا، بابل، دیوانیه، واست، كه‌ركوك و دیاله ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا، هاوكات وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ رۆژی دواتر راگه‌یاند.