خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر پشتگیریكردنی فینلاند و سوید تا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ببنه ئه‌ندام له رێكخراوی ناتۆ و ده‌شڵێت، "وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ له‌گه‌ڵ فینلاند و سوید هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و ئاماده‌باشی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به‌و دو وڵاته راگه‌یه‌ندراوه".
بریتانیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری له به ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه له فینلاند و سوید له رێكخراوی ناتۆ بكات
لیز تره‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له
تویته‌ر نوسیویه‌تی، "بریتانیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری له به ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی فینلاند و سوید له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بكات".
وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته‌دا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته‌دا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و پشتیوانی خۆمان بۆ بون به ئه‌ندامبونیان له رێكخراوی ناتۆ و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شمان له پێناو پێشكهكشكردنی گشت هاوكارییه‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌نجمدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه دوپات ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماده‌باشی ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوی ناتۆش به فینلاند و سوید راگه‌یه‌ندراوه
باسی له‌وه‌شكردوه، "رێككه‌وتنی پاراستنی سنوره‌كان و ئه‌منیه‌تی ئه‌و دو وڵاته كه هه‌فته‌ی رابردولهلایهن به‌رپرسانی ئه‌و دو وڵاته و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌مان واژۆكرا به‌شێوه‌یه‌كی جدیی كارمان له‌سه‌ر كردوه و ئاماده‌باشی ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوی ناتۆش به فینلاند و سوید راگه‌یه‌ندراوه".