خهندان-
سەرۆک کۆماری عێراق لهگهڵ حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی كۆبوهوه و رایگهیاند، پێویسته پشتیوانی له گفتوگۆ و دیالۆگ بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بكرێت.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە (16ی ئایاری 2022) لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی.
دوپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان
لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان، ھەروەھا دوپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەنگاونان بەرەو ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان.