هەواڵی ئەمڕۆ

پیسكۆڤ: به‌ ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید له‌ ناتۆ ئاسایشی ئه‌وروپا به‌رقه‌رار ناكات

03:20 - 16/05/2022

1038جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دمێتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملن" ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگەیاند، هه‌وڵه‌كانی فینلاند و سوید بۆ بون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ناتۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌رقه‌رار ناكات، ده‌شڵێت "نامانه‌وێت پێكدادانی سنوریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته‌دا هه‌بێت".

دمێتری پیسكۆڤ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ندابونی فینلاند و سوید له‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی  "ناتۆ" ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی پێكدادانی سنوری له‌ نێوان روسیا و ئه‌و دو وڵاته‌.

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرژی سنوریمان له‌گه‌ڵ  فینلاند و سویدا نییه‌

وتیشی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرژی سنوریمان له‌گه‌ڵ  فینلاند و سویدا نییه‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئۆكرانیا ویستی ئه‌و كاره‌ بكات ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م دۆخه‌ی ئێستا گه‌یشت و ناشمانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ بكه‌وینه‌ دوبه‌ره‌وه‌".

سزا قورسه‌كانی روسیا به‌رامبه‌ر فینلاند و سوید داده‌ڕێژین

وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌ ئه‌ندامبونی  فینلاند و سوید بەهیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و به‌شێكی كیشوه‌ری ئێمه‌ به‌رقه‌رار ناكات، به‌وردیش چاودێری دوا هه‌ڵوێستی  فینلاند و سوید ده‌كه‌ین و سزا قورسه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئه‌و دو وڵاته‌ داده‌ڕێژین".