هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرھەم: سابئەی مەندائی پێکهاتەیەکی رەسەن و رۆڵی کاریگەریان گێراوە لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی

02:47 - 16/05/2022

503جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆک بەرھەم له‌گه‌ڵ سەرۆکی پێکھاتەی سابئەی مەندائی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکان كۆبوه‌وه‌ و جەختیكرده‌وه‌ كه‌ سابئەی مەندائی پێکهاتەیەکی رەسەن و رۆڵی کاریگەریان گێراوە لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (ئەمڕۆ دوشەممە 16ی ئایاری 2022) لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە شێخ ستار جەبار حلو، سەرۆکی پێکھاتەی سابئەی مەندائی و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکان.

سابئەی مەندائی پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی عێراقن و رۆڵی کاریگەریان گێراوە بەدرێژایی قۆناغە جیاجیاکان

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە سابئەی مەندائی پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی عێراقن و رۆڵی کاریگەریان گێراوە بەدرێژایی قۆناغە جیاجیاکانی وڵات لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و کەلتوری و مرۆڤایەتی و پەیوەستبون بەناسنامەی نەتەوەیی و بەشداربون لە ئاڵینگارییەکان.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی عێراق تاوەکو ببێتەمایەیی بەھێزبون

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی عێراق تاوەکو ببێتەمایەیی بەھێزبون، هاوکات دوپاتیکردەوە لە دەستەبەرکردنی مافی ھەمو پێکهاتەکان لە سەرجەم جومگەکانی دەوڵەت و مسۆگەرکردنی بەشداری لەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دابینکردنی داواکارییەکانیان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی بۆ شاندی میوان گرت سەبارەت بە دۆخی پێکھاتەی سابئەی مەندائی و ئەو کێشانەی روبەڕویان بوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک بەرھەم پشتیوانی تەواوی خۆی دوپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان، لای خۆیانەوە شاندی میوان هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند لەدامەزراندنی بەهاکانی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی وڵات.

No description available.