هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرهەم: ده‌بێت ھەمو ئەوکەسانەی تێوەگلاون لە تاوانەکانی داعش راپێچی دادگا بكرێن

12:26 - 16/05/2022

1277جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و راوێژکاری تایبەت بە جینۆساید كۆبوه‌وه‌ و دوپاتیکردەوە لەگرنگی راپێچکردنی ھەمو ئەو کەسانەی کە لەتاوانی تیرۆریستی تێوەگلاون بۆ بەردەم دادگا و سزادانیان و وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، ھاوکات بەگرنگییەوە باسی لە کۆکردنەوەی  بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعش کرد، بەتایبەتی تاوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (ئەمڕۆ دوشەممە 16ی ئایاری 2022) لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ئالیس نادیریتۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و راوێژکاری تایبەت بە جینۆساید.

لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەعێراق ئەنجامدراوە، ھەروەھا دوپاتکرایەوە لە پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق و تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەو بابەتە.

سەرۆک بەرهەم دوپاتیکردەوە لەگرنگی راپێچکردنی ھەمو ئەو کەسانەی کە لەتاوانی تیرۆریستی تێوەگلاون

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم دوپاتیکردەوە لەگرنگی راپێچکردنی ھەمو ئەو کەسانەی کە لەتاوانی تیرۆریستی تێوەگلاون بۆ بەردەم دادگا و سزادانیان و وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، ھاوکات بەگرنگییەوە باسی لە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعش کرد، بەتایبەتی تاوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ھەروەھا بەسزا گەیاندنی تاوانباران، لەپێناو مسۆگەرکردنی مافی قوربانیان و دوبارە بونەوەی تاوانی لەوشێوەیە.

No description available.