خەندان-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ وەزارەتی کارەبا وزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هەمو ناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا ، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت.
بڕیارە سبەینێ بەرواری 15-5-2022 وەزارەتی کارەبا وزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هەمو ناوچەکان
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،" بڕیارە سبەینێ بەرواری 15-5-2022 وەزارەتی کارەبا وزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابینبکات بۆ هەمو ناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا ، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت".
ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و وزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە
رونیشیکردوەتەوە،" ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و وزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، چونکە لەم کاتەدا لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەکارهێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمەو هاوڵاتیان زۆر کارەبا بەکارناهێنن لە چاو وەرزی زستان و هاوین".
ڕێژەی کارەبای پێویست نەدراوە بەم سنورە
ئاماژەی بەوەشکردوە،" لە ساڵانی ڕابردوشدا بەهۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەوە ڕێژەی کارەبای پێویست نەدراوە بەم سنورە ڕێژەکەی بەو شێوازە بوە
ڕێژەی کارەبای پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی %66 بوە
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکە 34% بوە، بەڵام ڕێژەی کارەبای پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی %66 بوە .
پێشنیار دەکەین ئەو کاتی تاقیکردنەوەیە بخرێتە مانگەکانی تەمموز و ئاب یاخود کانونی دوەم و شوبات لە ساڵەکاندا
جەختیلەوەشکردوەتەوە،" ئێمە لە هەستکردنمان بەو گرفتە پێشنیار دەکەین ئەو کاتی تاقیکردنەوەیە بخرێتە مانگەکانی تەمموز و ئاب یاخود کانونی دوەم و شوبات لە ساڵەکاندا.