خه‌ندان-
له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا لهبازاڕیكی شاری باڤالۆی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا، 8 (هه‌شت) كوژراو و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكهوتهوه.
مارك پۆلۆنكارز به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئیرێی شاری باڤالۆ رایگه‌یاندوه، روداوێكی ته‌قه‌كردن له‌بازاڕێكی گشتی به‌تایبه‌ت نزیك ماركێتی تۆپس له شه‌قامی جیڤرسۆن رویداوه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی روداوه‌كه‌ن و به‌ته‌واوی شه‌قامه‌كه‌یان داخستوه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و روداوه‌دا 9 (نۆ) كه‌س بریندار بون
له به‌رامبه‌ردا پۆلیسی ویلایه‌تی نیویۆرك ڕایگه‌یاندوه، به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و روداوه‌دا 9 (نۆ) كه‌س بریندار بون و به‌شێكیان برینه‌كه‌یان سه‌خته و له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
جگه له برینداره‌كان ته‌رمی 8 (هه‌شت) كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه
له‌لای خۆشیه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی NBCی راگه‌یاندوه، جگه له برینداره‌كان ته‌رمی 8 (هه‌شت) كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و پێده‌چێت شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دو گروپی چه‌كدار رویدابێت و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌هۆكار و چۆنیه‌تی ئه‌و روداوه.