هاتوچۆی عێراق هۆکارەکانی زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆ ئاشکرادەکات

09:38 - 14/05/2022

862جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆکاری زۆر لەپشت زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆ و کەوتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیانەوە، دەشڵێت ئامانجمان لە دیاریکردنی سزایەکی زۆر بۆ ئەو کەسانەی پشتێنی سەلامەتی نابەستن بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی روداوەکانی هاتوچۆیە.

ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی جێبەجێکردنی بڕیاری سزای 50000  پەنجاهەزار دیناری بۆ ئەو کەسانەبو کە پشتێنی سەلامەتی نابەستن

لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندوە،"ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی جێبەجێکردنی بڕیاری سزای 50000  پەنجاهەزار دیناری بۆ ئەو کەسانەبو کە پشتێنی سەلامەتی نابەستن، بە گشتی پابەندبونی هاوڵاتیان لە ئاستێکی باشدابون، لە هەمو وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتانی جیهانیش بەستنی پشتێنی سەلامەتی بوەتە کلتوری شۆفێریکردن تەنانەت لە شەقامە لاوەکییەکانیشدا".

ناچارکردنی هاوڵاتیان بۆ بەستنی پشتێنی سەلامەتی بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی روداوەکانی هاتوچۆوە بوە لە چوار مانگی رابردودا

رونیشیکردەوە،"ناچارکردنی هاوڵاتیان بۆ بەستنی پشتێنی سەلامەتی بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی روداوەکانی هاتوچۆوە بوە لە چوار مانگی رابردودا، بۆ نمونە تەنها شەوی رابردو 11 هاوڵاتیمان لە روداوی هاتوچۆدا لەدەستداوە".

 ئامانجی ئێمە فشارخستنە سەر هاوڵاتیان نییە بە غەرامەیەکی زۆر

جەختیلەوەشکردەوە،" ئامانجی ئێمە فشارخستنە سەر هاوڵاتیان نییە بە غەرامەیەکی زۆر، بەڵکو لەپێناو سەلامەتی ژیانی ئەوانە بە بەستنی پشتێنی سەلامەتی".

خراپی رێگەوبانەکان، نەبونی هێڵکاری سەر شەقامەکان و نەبونی روناککەرەوە و و نەبونی سیاجی ئەمنی هۆکارێکی دیکەی زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆن

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق باسی لەوەشکرد،"خراپی رێگەوبانەکان، نەبونی هێڵکاری سەر شەقامەکان و نەبونی روناککەرەوە و و نەبونی سیاجی ئەمنی هۆکارێکی دیکەی زیادبونی روداوەکانی هاتوچۆن، کە دابینکردنی بودجە لەدەستی هاتوچۆدا نییە".

دەتوانرێت رێگری لەبەرزبونەوەی روداوەکانی هاتوچۆ بکرێت

ئاشکراشیکرد،"گەر جێبەجێکردنی یاساکانی هاتوچۆ لای هاوڵاتیان ببێتە کلتور تا رادەیەکی باش دەتوانرێت رێگری لەبەرزبونەوەی روداوەکانی هاتوچۆ بکرێت".