خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه پیاوێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌زوری له بانی مه‌قانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زوری ده‌كوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاوێكه‌وه به‌ناوه‌كانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) كه هاوسه‌ری یه‌كترن و دانیشتوی شاری سلێمانین، ژنه‌كه ده‌چێته‌وه ماڵی باوكی له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌بانی مه‌قان نیشته‌جێده‌بێت، شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (د ، ٳ ، م) ده‌چێته سه‌ر ماڵ خه‌زوری و ته‌قه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا هاوڵاتییه‌كی دراوسێیان به‌ناوی (جومعه عه‌لی عومه‌ر ) گوللـه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و دواتر كۆتایی به‌ژیانی دێت".
به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆسێی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆسێی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌و له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، سه‌ره‌نجام ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌ناوی (د ، إ ، م ) و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی ( ب ، م ، ٲ) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و چه‌كه‌كه‌دا گیرا و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كران".
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌دا، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا (2ی ئایاری 2022)، پیاوێك له‌ناو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێرشیكرده سه‌ر ماڵی خه‌زوری، ژنه‌كه‌ی و 3 (سێ) كه‌سی دیكه‌ی كوشت و 2 (دو) كه‌سیشی برینداركرد، پاشانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.


