خه‌ندان-
تیتی تۆبۆراینین وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپا له حكومه‌تی فینلاند ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر ڕێوشوێنێك كه ڕوسیا له به‌رامبه‌ردا بیگرێته‌به‌ر له ژێر ڕۆشنایی بڕیاری هێڵسنكی بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ بون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".
تیتی تۆبۆراینین له چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی فینلاند بڕیاره‌كه‌ی بۆ داواكردنی ئه‌ندامێتی له ناتۆ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ڕوسیا له ئۆكرانیا ده‌بینێت، "ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌مو جۆره نیه‌ت و هه‌نگاوێكی خراپ كه له‌دژمان بگیرێته‌به‌ر، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ترس و دڵهڕاوكێیهكمان نییه و له هیچ شتێك ناترسین".
هیچ شتێكی نوێ له‌و هه‌ڕه‌شه‌دا نییه و ساڵانێكه ده‌زانین كه كرێملین دژایه‌تی فراوانكردنی ناتۆ ده‌كات
تیتی تۆبۆراینین باسی له‌وه‌شكرد، هێڵسنكی ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی وریایی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی "دور بگرێت له هه‌ر سنورداركردنێك له توانای مانۆڕكردنی نیشتمانی خۆی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی كرێملین"، هیچ شتێكی نوێ له‌و هه‌ڕه‌شه‌دا نییه و ساڵانێكه ده‌زانین كه كرێملین دژایه‌تی فراوانكردنی ناتۆ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌ی فینلاند نییه و په‌یوه‌سته به‌خودی روسیاوه".
فینلاند سوپایه‌كی به‌هێزی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه كه به كه‌ره‌سته‌ی مۆدێرن بنیادنراوه
وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپا له حكومه‌تی فینلاند باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی سوپایه‌كی به‌هێزی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه كه به كه‌ره‌سته‌ی مۆدێرن بنیادنراوه، و له‌م دواییانه‌شدا بڕیاری كڕینی 60 (شه‌ست) فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35ی ئه‌مریكی داوه.
حكومه‌تی فینلاند به‌نیازه له داهاتویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سویدا داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ بون به ئه‌ندام له‌ناتۆ، له‌به‌رامبه‌ریشدا روسیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه له‌گه‌ڵ ساولی نیینیستۆی هاوتا فینلهندییهكهی تاوتوێی ئه‌م پرسه‌ی كرد و هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی روسیا دروستده‌كات.