خهندان-
سەرۆک کۆماری عێراق پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیمارات.
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئهمڕۆ شهممه له پهیامێكدا بۆ شێخ محەممەد بن زاید بڵاویكردهوه، "بەناوی خۆم و بەناوی گەلی عێراقەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتو، داواش لە خودای گەورە دەکەم هەنگاوەکانتان ببێتەمایەیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی ئیماراتی دۆست".
دوپاتدەکەینەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دوبارە سەرەخۆشی قوڵی خۆمان بە بەرێزتان و گەلی ئیمارات رادەگەیهنم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نهیان، ھاوکات دوپاتدەکەینەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست، بەرەو هاوکاری زیاتر لە هەمو بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات، ھەروەھا ببێتەمایەیی چەسپاندنی بەهاکانی ھاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا".
دهقی پهیامهكهی سهرۆك كۆماری عێراق
برای بەرێزم شێخ محەممەد بن زاید ئەل نهیان
سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو
بەناوی خۆم و بەناوی گەلی عێراقەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوو، داواش لە خودای گەورە دەکەم هەنگاوەکانتان ببێتەمایەیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی ئیماراتی دۆست.
ھەروەک دووبارە سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە بەرێزتان و گەلی ئیمارات رادەگەینم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نهیان، ھاوکات دووپاتدەکەینەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست، بەرەو هاوکاری زیاتر لە هەموو بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات، ھەروەھا ببێتەمایەیی چەسپاندنی بەهاکانی ھاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا.
لەگەڵ رێزی زۆرمان
براتان
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق