خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا به كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ویستویانه برسیه‌تی بكه‌نه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ چاندنی ترس له گیانی هاوڵاتیانیان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به باشی بۆ پێشهاتی خراپر ئاماده‌كردوه و ئه‌م رێگریانه‌ش برسییه‌تی و قه‌یرانی خۆراك روبه‌ڕوی ته‌واوی جیهان ده‌كاته‌وه.
ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، یه‌كێك له ستراتیژییه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی روسیا رێگریركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرنیابوه تا برسیه‌تی بڵاوبكاته‌وه.
كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه ئاوییه‌كانی ئۆكرانیا جیهانی روبه‌ڕوی قه‌یرانی خۆراككردهوه
وتیشی، "كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه ئاوییه‌كانی ئۆكرانیا كێشه‌ی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان له روی دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان دروستكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیا نه‌ك ته‌نها زیانی به وڵاته‌كه‌مان گه‌یاند، به‌ڵكو جیهانی روبه‌ڕوی قه‌یرانی خۆراككردهوه".
ئێمه خۆمانمان بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی له‌وه خراپتر و قورس‌تر ئاماده‌كردبو
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هێزه‌كانی روسیا به رێگریكردن له هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌وڵیداوه برسیه‌تی و جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانمان بكات، به‌ڵام ئێمه خۆمانمان بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی له‌وه خراپتر و قورس‌تر ئاماده‌كردبو".
رێگریكردن هه‌نارده‌كرنی دانه‌وێڵه و سه‌رچاوه‌ی پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان برسیه‌تی روبه‌روی به‌شێك له وڵاتانی جیهان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "روی هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا ته‌نها له وڵاته‌كه‌مان نییه و رێگریكردن له ساغنهكردنهوه و هه‌نارده‌كرنی دانه‌وێڵه و سه‌رچاوه‌ی پێداویستییه خۆراكییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان برسیه‌تی روبه‌روی به‌شێك له وڵاتانی جیهان ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی روسیایه له ته‌واوی جیهان".