خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا روده‌دات

09:56 - 14/05/2022

4516جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دو ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ و خوێندنه‌ سه‌بازییه‌ و هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا ده‌ستیان له‌ بیرۆكه‌ی داگیركردنی شاری خاركیڤ هه‌ڵگرتوه‌ و هێزه‌كانی ئۆكرانیا تا ئه‌ودیو سنوره‌كانی روسیا پاشه‌كشه‌یان پێكردون، چیدیكه‌ روسیا پلانی بۆ داگیركردنی ئه‌وشاره‌ نییه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ له‌ جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا تۆماركرا.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، دو ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ و خوێندنه‌ سه‌بازییه‌ و هه‌واڵگرییه‌كان رایانگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، هێزه‌كانی ئۆكرانیا جه‌نگی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ته‌واوی شاری خاركیڤیان بردوه‌ته‌وه‌.

روسیا ده‌ستی له‌ بیرۆكه‌ی داگیركردنی ئه‌و شاره‌ ستراتیژیه‌ی ئۆكرانیا هه‌ڵگرتوه‌
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی هێزه‌كانی روسیاوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی له‌ ناكاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراودا هێرشیكرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا، كه‌مێك كات پێویست بو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا كه‌شی جه‌نگ به‌ جدییتر وه‌ربگرێت، پاش ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ندین دژه‌ هێرش زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌، له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی روسیایان به‌ره‌و سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان پاشه‌كشه‌ پێكراوه‌ و روسیاش ده‌ستی له‌ بیرۆكه‌ی داگیركردنی ئه‌و شاره‌ ستراتیژیه‌ی ئۆكرانیا هه‌ڵگرتوه‌.
پلانی كۆنترۆكردنی ئه‌و شاره‌ كۆتایی پێهاتوه‌
باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ماوه‌ی دومانگه‌ هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌و شاره‌ كۆنترۆڵبكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان له‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا بینی و له‌چه‌ند شارێك و ناوچه‌یه‌ك روبه‌ڕوی تێكشكانی زۆربونه‌وه‌، له‌ ئێستادا پلانی كۆنترۆكردنی ئه‌و شاره‌ كۆتایی پێهاتوه‌.
خالێكی راگه‌زه‌ری ئه‌م جه‌نگه‌ تۆماركراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانیان كشاونه‌ته‌وه‌

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ توێژه‌ران و شاره‌زایانی سه‌ربازی له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، خالێكی راگه‌زه‌ری ئه‌م جه‌نگه‌ تۆماركراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و سنوره‌كانیان كشاونه‌ته‌وه‌ و به‌یه‌كجار ده‌تستیان له‌ داگیركردنی خاركیڤ و چه‌ند شارێكی هاوسنوری هه‌ڵگرتوه‌.