خهندان-
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، له سێ رۆژی ئایندهدا شەپۆلێکی خۆڵبارین ههرێمی كوردستان و عێراق دهگرێتهوه و ماوهی 24 كاتژمێر بهردهوام دهبێت.
ئاراس جەبار له نوسینێكدا لهبارهی پێشبینیهكانی كهشوههوای ههرێمی كوردستان رایگهیاند، "لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەمە 16ی ئهم مانگه، ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لە دەریای ناوەڕاستەوە، کە بەسەر ناوچەکانی باکوری سوریاوە داخڵی باکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا ئەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە ئەبێت".
بەرەی پێشەوەی نزمە پاڵەپستۆکە لە ھەوایەکی وشک پێکھاتوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەرەی پێشەوەی نزمە پاڵەپستۆکە لە ھەوایەکی وشک پێکھاتوە، دەکەوێتە نێوان سنوری وڵاتی عێراق و سوریا و دەبێتە ھۆی زیادبونی بەرچاوی خێرای با کە ئەوەش لەم ناوچانەدا ھۆکارە بۆ بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر.
پێشبینی دەکرێت بە ئاڕاستە باکەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان
ئاراس جەبار دهڵێت، "پێشبینی دەکرێت بە ئاڕاستە باکەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان و عێراق کاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بهردهوامی دهبێت".