خه‌ندان-
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 4%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 115.5 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 110.5 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 4.10 دۆلار به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كات رێژه‌ی 3.82%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته 110.5 دۆلاری ئه‌مریكی.
نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكا، 4.36 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 4.11% بهرزبوهو
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكا، 4.36 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 4.11% به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به 110.5 دۆلاری ئه‌مریكی.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو پەیوەندی بە راگەیاندنی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتەکەی ئۆپێکە
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو پەیوەندی بە راگەیاندنی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتەکەی ئۆپێکە کە رایانگەیاند، لە مانگی نیسان 2.7 ملیۆن بەرمیل کەمتر نەوتیان بەرهەمهێناوە لەو ئامانجەی دایانناوە، ئەوەش نیگەرانی لەلای کڕیاران دروستکردوە کە نەوتی کەمتر بخرێتە بازاڕەکانەوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بۆ 432000 (چوار سەد و سی و دو هەزار بەرمیل) نەوتی رۆژانە، ئەوەش بەهۆی مەترسیەکانی کەمبونەوەی بڕی خستنەڕوی نەوتی خاو.
لەماوەی دو مانگی رابردو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە
لەماوەی دو مانگی رابردو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.